چۆنیەتى ناردنى موچە و بودجە لە عێراقەوە بۆ هەرێمى کوردستان

KNN : Kurdish News Network
04:20 - 31/03/2021
ئابوری
+
-

ئەندامێکى ئەنجومەنى نوێنەران ووردەکارى ناردنى موچەى فەرمانبەران و پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى عێراقدا ئاشکرا دەکات، لەحاڵەتى جیبەجێ کردنى رێککەوتنەکەى نێوان حکومەتى هەرێمى و حکومەتى ناوەندى.

وەفا شەممەرى، ئەندامى فراکسیۆنى بەدر لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان رێککەوتن کراوە بۆ ناردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم و پشکى هەرێمى کوردستان بەشێوەى دەورى لەهەموو مانگێکدا، لە بەرامبەریشدا حکومەتى هەرێم  هەموو پابەندیە داراییەکانى جێبەجێ بکات، کە بریتیە لە رادەستکردنى داهاتى (250) هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە و نیوەى داهاتە نانەوتیەکان.

جەختیشکردەوە، لەحاڵەتى پابەند نەبوونى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە پرۆژە یاساى بودجە، حکومەتى ناوەندى پشکى هەرێمى دەبڕێت.

5897 جار خوێندراوەتەوە