بەنجى نیو یاخود نیو بەنج، بریتییه له سڕکردنی
به‌شی خواره‌وه‌ی له‌ش، لەناوکه‌وه به‌رەو
خوار، ئەویش له رێگای پیدانی ماددەیه‌کی
سڕکهڕ له پشته‌وه بوناو ئهوشلهیهی ده‌وری دڕکه‌په‌تک ئەدات(spinal anesthesia )، یاخود بوناوئهوبوشاییهی
له‌نێوان دڕکەپهتک و ئەو په‌ردەیەی ده‌وری ده‌دات( epidural anesthesia)،
ئەوەش به‌هۆی ده‌رزیه‌کی تایبه‌ته‌وه.
سودەکانی نیوبه‌نج:
۱ـ نه‌خوش هۆشی ته‌واوی ده‌بێت و دەتوانیت ئاگای تەواوی له نه‌شتەرگەریەکە
ھەبێت.
۲ـ هه‌ناسه‌دان ناوه‌ستێت و پێویست به‌هه‌ناسه‌دانی ده‌ستکرد ناکات.
۳ـ کونتڕۆڵکردنی ئازار بهشیوەیەکی باشتر وەک له بێهۆشکردنی گشتی. ئه‌وەش
به‌هوی ئه‌وه‌ی تا چه‌ند کاتژمێرێک دوای نهشتەرگەریەکەش نه‌خوش ئازاری نابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه
له بیهوشکردنی گشتی دا پیویستی به ده‌رزی ئازارشکێن ده‌بێت.
٤ـ گه‌رانه‌وه‌ی جوڵه‌ی ریخوڵه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی
خیراتر، ئه‌میش واده‌کات به‌شێوه‌یه‌کی خێراتر نه‌خوشه‌که بتوانێت بخوات وبخواته‌وه.
٥ـ نه‌بونی مه‌ترسیه‌کانی بێهوشکردنی گشتی به‌تایبه‌تی
له که‌سی به‌ته‌مه‌ن دا، یاخود له‌و نه‌خوشانه‌ی که‌نه‌خوشی تریان له‌گه‌ڵدایه
وه‌کو: شه‌کره، نه‌خوشیه‌کانی سنگ، نەخۆشییە درێژخایەنەکان..ھتد.
٦ـ که‌مکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی پیدانی ئه‌وده‌رمانانه‌ی
پیویسته له‌ڕێ ده‌ماره‌وه بدرێت له‌کاتی بێهۆشکردنی گشتیدا، کە له‌وانه‌یه زیانی
لاوه‌کیان هه‌بێت وه‌ک ڕشانه‌وه و‌دڵ تێکه‌ڵهاتن.
ئاکامه نه‌خوازراوه‌کانی به‌نجی نیوه‌یی:
۱ـ دابه‌زینی فشاری خوێن: زورجار روده‌دات له‌کاتی نه‌شته‌رگه‌ری دا و به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌کرێت
ئه‌ویش به‌پێدانی شله‌مه‌نی پێویست له رێگه‌ی ده‌ماره‌وه.
۲ـ سه‌رئێشه‌و و ڕه‌ق بونی ماسولکه‌کانی مل: ئەمەش روودەدات لە ( 1کەس
لە 200 یاخود 300 کەسدا) کە نیوبەنج وەردەگرن، لەژنە گەنجەکان لەکاتی منداڵبوندا زیاتر و لەبەتەمەنەکاندا کەمتر ڕوودەدات. جۆر و قەبارەی ئه‌و ده‌رزیه‌ی به‌کاردێت کاریگه‌ری
هه‌یه له‌سه‌ر دروست بونی سەر ئێشەکە، هه‌روه‌ها زوو هه‌ستانی نه‌خوش وسه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی
پێش ئه‌و ماوه‌یه‌ی بوی دیاری ده‌کرێت لەھەندێک جاردا.
۳ـ دومه‌ڵ یاخود کوبونه‌وه‌ی خوێن له وشوێنه‌ی ده‌رزی نیو به‌نجی تێدا
کراوه که به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م ڕوده‌دات .
٤ـ هه‌وکردنی په‌رده‌ی مێشک که‌پێ ده‌وترێت
(سحایا) که به‌ڕیژه‌یه‌کی زۆر که‌م له‌وانه‌یه روبدات ئه‌ویش له ئه‌نجامی نه‌بونی
تعقیمی باش وپاکوخاوێنی له‌شوینی لێدانی ده‌رزی نیو به‌نج.
٥ـ وه‌ستانی دڵ: زۆر زۆر ده‌گمه‌ن روئه‌دات، له
نهخوشێکدا ئەگەری زیاترە که خۆی نه‌خۆشی دڵ یاخود نه‌خۆشی درێژخایه‌نی له‌گه‌ڵ بێت.
٦ـ برینداربونی به‌شی خواره‌وه‌ی دڕکه په‌تک:
که زۆر ده‌گمه‌ن روئه‌دات و ته‌نیا له کاتێکدا که ئه‌و ده‌رزیه‌ی ده‌کرێت زور
له سه‌روو ئاستی پیویست بکرێت.
٧- میزکردن بە زەحمەت: ئەمیش زیاتر لە پیاواندا
روودەدات، کەئەمە روویدا پێویستە سۆندەی میز دابنرێت تا نەخۆشەکە بە تەواوی لەژێر
کاریگەری نیوبەنجدا نامێنێت.
٨- گەشکە کە حاڵەتێکی زۆر دەگمەنە.
ئه‌وکه‌سانه کێن کە نابێ نیوبه‌نج وه‌رگرن:
۱ـ ڕازی نه‌بونی نه‌خوش به کردنی به‌نجی نیوه.
۲ـ ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌نه‌خوشی خوێن به‌ربونیان له‌گه‌ڵدایه یاخود ئه‌و
چاره‌سه‌رانه وه‌رده‌گرن که دژبه مه‌ینی خوێنە، وه‌کو ئەسپرین، هیپارین، یاخود دەبێت بەلایەنی کەمەوە پێش ھەفتەیەک بوەستێنرێن
.
۳ـ بونی برین یاخود هه‌وکردن له‌و شوێنه‌ی که به‌نجه‌که‌ی تێدا ده‌کرێت.
٤ـ بونی ناڕێکی زکماکی له بڕبڕه‌کانی پشت دا
یاخود که‌سێک که‌چه‌ند جارێک نه‌شته‌رگه‌ری فقرات و بڕبڕەی پشتی بۆ کرابێت.
٥ـ بونی گرێ یاخود ھەر وەرەمێک له مێشک‌دا یاخود
هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغ (سحایا) .
٦ـ له کاتی بونی خوێن به‌ربونێکی زۆردا به‌هۆی
هه‌ر روداوێکه‌وه.
زۆرینەی پسپۆڕەکانی بێھۆشکاری جەختدەکەنەوە لەسەر
ئەوەی پێویستە نەخۆش دوای نیو به‌نج به لایه‌نی که‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی(6 بۆ 8) کاتژمێر له‌سه‌ر پشت پاڵبکه‌وێت، لەبەرئەوەی لەو بڕوایەدان کەبەمە پەستانی
شلەی دڕکە پەتک کەمدەبێتەوەو کەمتر دزە دەکات، کە بەو رێگایە رێگری دەکات لەتوشبون بە سەرئێشەی دوای نیوبەنج، ھەرچەندە ھەندێک
لەتوێژینەوەکان و پسپۆڕەکان ئەوە رەتدەکەنەوەو دەڵێن ھیچ کاریگەریەکی ئەوتۆی نیە
پاڵکەوتن لەسەر پشتی دوای نیو بەنج.
لەماوەی چەند کاتژمێردا کاریگەری نیوبەنج نامێنێت
؟
کاریگەری لەنێوان (4 بۆ8) کاتژمێرنامێنێت بەتەواوی،
ئەوەش دەکەوێتە سەر جۆری ئەو بەنجە مەوزوعیەی بەکارھاتووە.
پێویستە چی بکەیت دوای نیو بەنج بۆ ئەوەی تووشی
سەرئێشە نەبیت؟
پێویستە نەخۆش هه‌تا ده‌توانێت پشوو بدات، شله‌مه‌نی بە ڕێژەیەکی زۆر بخواتەوە، وه‌کو: ( ئاو، شه‌ربه‌ت، بەتایبەت
ئەو خواردنەوانەی کافاینیان تیادایە وەکو : چا، نسکافه، قاوه )، دورکه‌وتنه‌وه
له‌و خواردنانه‌ی تونن یاخود تیژن یان به‌زه‌حمه‌ت هه‌رس ده‌کرێن، ئەگەر ئازار بەردەوام
بوو دەتوانن ئازارشکێنەکان بەکاربھێنرێت و رێگای تری جیاواز پەیڕەو دەکرێت.
د. هه ڤین
کەمال شاه محمد
پسپۆڕی بێهۆشکاری و ئازارشکاندن
2964 جار خوێندراوەتەوە