بەوتەى بەرپرسێکى رێکخراوى تەندروستى جیهانى جۆرە
نوێیەکەى ڤایرۆسى کۆرۆنا جگە لە بەریتانیا لە چەند وڵاتێکى دیکەش بڵاوبوەتەوە.
ماریا ڤانکیرخۆف، پسپۆرى نەخۆشیە لەناکاوەکان
لە رێکخراوى تەندروستى جیهانى لەچاوپێکەتنێکیدا لەگەڵ تۆڕى هەواڵى (بى، بى، سى)
رایگەیاند، لە هۆڵەندا و دانیمارک وئوسترالیا لە هەریەکەیان یەک حاڵەتى توشبون بە
جۆرە نوێیەکەى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئەو بەرپرسەى رێکخراوى تەندروستى جیهانى
هۆشداریدا و رایگەیاند، ئەو جۆرە نوێیەى ڤایرۆسى کۆرۆنا توانایەکى زیاترى هەیە بۆبڵابونەوە،
بۆیە پێویستە رێوشوێنى توند بۆ بەرگرتن لە بڵاوبونەوەى بگیرێتەبەر.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر مات هانکوک، وەزیری تەندروستی بەریتانیا رایگەیاندبوو، جۆرە
نوێیەکەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکۆنتڕۆڵ دەرچوە و پێویستە حکومەت رێوشوێنى پێویست بگرێتەبەر بۆکەمکردنەوەى قەرەباڵغى
.
1899 جار خوێندراوەتەوە