د، رێباز عومەر پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی باس لە نەخۆشی
کۆڵۆن و هۆکار و چارەسەرەکانی دەکات و دەڵێت: "نه‌خۆشی كۆڵۆن له نه‌خۆشیه باوه‌كانه،
كه هه‌ندێ جاربه كۆڵۆنی حسبی یان كۆڵۆنی گرژ یان كۆڵۆنی هه‌ستیار ناو ده‌برێت،
كه له ڕاستیدا نه‌خۆشیه‌كی ترسێنه‌ر نیه ئه‌گه‌ری گۆڕانیشی بۆ هیچ جۆرێك له هه‌وكردن
یان شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن نیه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو نەخۆشییە له
هه‌ندێک كه‌سدا ده‌بێته بێزاریه‌كی زۆر ته‌نانه‌ت فشار ده‌خاته سه‌ر كاری ڕۆژانه‌و
بێتاقه‌ت كردنی كه‌سه‌كه.
دیارترین نیشانەکانی نەخۆشی کۆڵۆن:
1- سکچون و قەبزی پێکەوە
2- هەڵئاوسانی سک
3- غازات
4- ماندوییەتی و بێتاقەتی و سەرئێشە
5- میزکردنی زۆر
دیارترین چارەسەرە سەرەتاییەکانی
نەخۆشی کۆڵۆن:
1-نەخواردنی چا، قاوە، سۆدە
2-خواردنی ئەو خۆراکانەی فایبەرییان زۆرە وەک سەوزە
3-ئاو خواردنەوە
4-جگەرە نەکێشان
5-وەرزشکردنی بەردەوام و بە بەرنامە
6-زیادکردنی ژمارەی ژەمەکان و کەمکردنەوەی بڕی خۆراکی ژەمەکان
7-کەمکردنەوەی فشاری دەرونی
د. رێباز
عومەر ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌كاتی زیادبونی نیشانه‌كان یان نه‌بونی هیچ ئه‌نجامێكی باش دوای
خۆپارێزی وه یان بینینی خوێن یان لیمانی زۆر ده‌بێت، سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت
بۆ دڵنیابونه‌وه له نه‌بونی گرێ یان هه‌وكردن یان شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن.
3514 جار خوێندراوەتەوە