ئەمڕۆ پێنجشەممە (3ی کانونى یەکەمى 2020)، نرخی
یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە (48) دۆلار و (16) سەنت مامەڵەی
پێوەکرا.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە
(45) دۆلار و (16) سەنت فرۆشراوە.
کەمبوونەوەی مەترسییەکانی کۆرۆنا و دۆزینەوەی ڤاکسین
بۆ ڤایرۆسەکە، نرخی نەوتى بەشێوەیەکى چاوەروان نەکراو بەرز کردەوە، بەجۆرێک نرخەکەى
گەیشتوەتە هەمان ئاستی مانگی ئازاری ئەمساڵ و بەرزترین نرخە بە بەروارد بە (7)
مانگی رابردوو.
1985 جار خوێندراوەتەوە