پرۆسەى گواستنەوەى دەسەڵات لە ئەمەریکا دەستپێدەکات

KNN : Kurdish News Network
10:05 - 24/11/2020
جیهان

وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا رایدەگەیەنێت بەخێرایى دەست بەهەماهەنگى دەکەن لەگەڵ تیمەکەى جۆبایدن بۆ دەستپێکردنى پرۆسەى گواستنەوەى دەسەڵات.

بەپێى راگەیەنراوێکى وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا پێنتاگۆن، ئێوارەى رۆژى دووشەممە لەلایەن تیمى جۆبایدن وکامالا هاریسى جێگریەوە پەیوەندیان پێوەکراوە.

پێنتاگۆن جەختکردوەتەوە، بەخێرایى دەست بەپێشکەشکردنى هاوکارى بە تیمى جۆ بایدن وجێگرەکەى دەکەن، بەشێوەیەک کە گونجاو بێت لەگەڵ سیستمە بنەڕەتیەکانى ئەمەریکا.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمەریکا بەرێوەبەرى ئیدارەى خزمەتگوزاریەگشتیەکانى راسپارد بۆ ئەوەى  رێوشوێنەکانى گواستنەوەى دەسەڵات دەست پێبکات.


256 جار خوێندراوەتەوە