پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ژنێکی تەمەن (26)
ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا بە هەڵواسراوی دۆراوەتەوە، بەوتەی پۆلیس سێ برای خۆی
کوشتویانە.
لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی
گەرمیان بڵاویکردەوە، رۆژی (20)ی ئەم مانگە دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە لە بونی
تەرمێک لە ناو قەزای کەلار، تیمەکانیان چونەتە شوێنی روداوەکە، دەرکەوت ژنێکی
لەدایکبوی (1994)، لە ماڵەکەی خۆیدا هەڵواسراوە، گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەسەر دۆسیەکە چوار کەس
دەستگیرکراون، کە سیانیان برای کوژراوەکەن، دوای لێکۆڵینەوە دانیان بە
تاوانەکەیاندا ناوە، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە ئەو کارەیان ئەنجام داوە.
1913 جار خوێندراوەتەوە