ئەمەریکا؛ رێگەنادەین داعش خۆى رێکبخاتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:45 - 27/10/2020
جیهان
+
-

لەدواى تێپەربونى ساڵێک بەسەرکوشتنى ئەبوبەکر بەغدادى سەرکردەى گروپى تیرۆرستى داعش، ئەمەریکا جەختدەکاتەوە کە رێگە بە خۆ ڕێکخستنەوەى ئەو گروپە تیرۆرستیە نادەن.

 

ئەمڕۆ سالێک تێپەڕدەبێت بەسەر کوشتنى ئەبوبەکر بەغدادی دا، بەو بۆنەیەوە وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، بەرلە ساڵێک ئەمەریکا بە هاوبەشى لەگەڵ هاوپەیمانى نێودەوڵەتى و هاوبەشەکانى لە عێراق وسوریا، توانى ئەبوبەکر بەغدادى دامەزرێنەر و سەرکردەى گروپى تیرۆرستى داعش لەناوبەرێت، ئەوەش سەرکەوتنێکى گەورە بوو لە چوارچێوەى پرۆسەى لەناوبردنى داعش.

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا جەختى کردوەتەوە، رێگە نادەین ئەو گروپە تیرۆرستیە خۆى ڕێکبخاتەوە، تەئکیدیشى کردوەتەوە لەوەى ئەرکى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش کۆتایى نەهاتوە .

 رۆژژى (27) ى تشرینى یەکەمى (2019) لە ئۆپەراسیونێکدا هێزێکى تایبەتى سوپاى ئەمەریکا بە هاوکارى هەواڵگرى عێراق و هێزەکانى سوریاى دیموکرات، لەگوندى باریشا ى سەر بە پارێزگاى ئیدلب ى سوریا ئەبوبەکر بەغدادى سەرکردەى یەکەمى گروپى تیرۆرستى داعش یان کوشت.  

520 جار خوێندراوەتەوە