به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسه‌ر رێگای
گوندی وێزەی سەر بەقەزای چۆمان سێ ئه‌ندامی خێزانێك گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هەینى، ئۆتۆمبێلێكى پیكاب لەسه‌ر
رێگای گوندی وێزەی سەر بەقەزای چۆمان وه‌رگه‌ڕاوه و سێ كه‌سی یه‌ك خێزان كه (ژن
و پیاوێک و منداڵەکەیانە و ته‌مه‌نیان (30 ساڵ و 40 ساڵ و 7 ساڵ)ن گیانیان له‌ده‌ستداوه
و كه‌سێكیش كه هه‌ر ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه‌یه شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکەیە بە سەختى برینداربووه.
وتیشی، خێزانه‌كه خەڵکی گوندی ماویلیانی سەربە
قه‌زای ڕواندزن و به مه‌به‌ستی كاری گشتوكاڵی سه‌ردانی ئه‌و گونده‌یان كردووه.
1004 جار خوێندراوەتەوە