ئەو خواردنانەی هەوکردن و داخوران لە نەخۆشی رۆماتیزم و جومگەکان زیاد دەکەن

09:08 - 07/10/2020
تەندروستی

پزیشکێکی پسپۆڕ ئاشکرایدەکات، چەند خۆراکێک هەن کە دەبنە هۆی هەوکردن و داخوران لە نەخۆشی رۆماتیزم و جومگەکان.

 

 د. هەڤین کەمال شا پسپۆڕی زانستی ئازار و بەنج بڵاویکردۆتەوە، بەپێی توێژینەوەکان ھەندێک خواردن ھەوکردن و داخورانی جومگەکان زیاد دەکەن، بۆیە باشتر وایە ئەو کەسانەی ئەو نەخۆشییەیان هەیە خۆیان دور بگرن لە خواردنیان.
ئەو خواردنانەی دەبنە هۆی هەکردن و داخوران لە نەخۆشی رۆماتیزم و جومگەکان ئەمانە:

 

1-خواردنە ئامادەکراوەکان، ئەوانەی مادەی پارێزگەرییان تێدایە، وەک (سوسەج، گۆشتی ئامادەکراو، هەمبەرگر، خواردنی لەقتونراو، فاست فودەکان بە گشتی).

 

2-گۆشتی سور و زەردێنەی هێلکە: بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر ئۆمیگا شەشەی تێدایە، هەرچەند سودی بۆ مرۆڤ هەیە، بەڵام ئازارێکی زۆر بە جومگە دەگەیەنیت و هەوکردن زیاد دەکات.

 

3-دانەوێڵە دەستاکریکراوەکانی وەک نانی سپی، مەعکەرۆنی سپی و پاستای سپی، بۆیە باشترە دانەوێڵە تەواوەکان بەکاربهێنرێت، وەک ئاردی بۆر برنجی بۆر، بەڵام بەمەرجێک خەمیرەیان تێدا بەکار نەیەت، چونکە زیانیان بە جومگە دەگەیەنێت.

 

4-- شەکرە دروستکراوەکان،  رێژەیەکی زۆریش کاربۆھیدراتیان تیادایە، کاریگەرییان ھەیە لەسەر کۆئەندامی بەرگری مرۆڤ و ھەوکردن زیاد دەکات، وەکو (نوقڵ،چوکلێت، سۆداو و خواردنەوە گازییەکان)، باشتر وایە ھەنگوین و شیرینیە سروشتییەکان بەکاربھێنرێت وەکو نەبات.

 

5-- خواردنی سورەکراو لە زەیتی زۆر و بەکار ھاتوودا، وەکو (فینگەری پەتاتە ، کنتاکی ، دۆنات ..ھتد)، ئەو زەیتە زۆرە ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێرکراوی تیادایە کە دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ و کارلێکی کیمیاوی دروست دەکات لە جومگەکان،دەبێتە ھۆی ھەوکردن.

 

6- ھەندێک زەیت وەکو زەیتی گەنمەشامی، زەیتی سۆیا، زەیتی فولی سودانی، زەیتی (قرگم )، بەڕێژەیەکی زۆر ئۆمێگا شەشی تیادایە کەھەوکردن و ئازاری جومگەکان زیاد دەکات.

 

7—خوێ، خواردنی ڕێژەیەکی زۆر سۆدیۆم دەبێتە ھۆی ئاوسانی خانەکانی لەش، بەھۆی مانەوەی ئاو تیایدا، لەشی مرۆڤ پێویستی بە ماددەی سۆدیۆمە بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکانی بەڵام کاتێک ڕێژەکەی زۆر دەخورێت، دەبێتە ھۆی زیادبوونی ھەوکردن و تێکشکاندنی جومگەکان، بۆیە باشترە خۆت بە دووربگریت لە خواردنی سوێر و چەرەساتی خۆشکراو سوێرکراو، لەبڕی ئەوە دەتوانرێت بەھارات و زەردەچەوەو بیبەری ڕەش بەکاربێت کە کاریگەرییەکی باشی ھەیە بۆ کەمکردنەوەی ھەوکردن و ئازاری جومگەکان چونکێ دژە ئۆکسید و دژەھەوکردنیان تیادایە.


657 جار خوێندراوەتەوە