سلێمانى: لە دومانگدا (130) کەس بە شێوازى جیاجیا گیانیان لەدەستداوە

KNN : Kurdish News Network
08:41 - 23/09/2020
کوردستان
+
-

بەپێى ئامارێک، لە دو مانگى رابردودا لەناو شارى سلێمانى (130) کەس بە شێوازى جیاجیا گیانیان لەدەستداوە، کە (47) حاڵەتى گیانلەدەستدان بە هۆى روداوى هاتوچۆوە بوە و شەش حاڵەتى مردنیش بە خۆخنکان تۆمارکراوە.

بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، ئاماری گیان لەدەستدانى دوو مانگی رابردوی بڵاوکردەوە و دەردەکەوێت لەو ماوەیەدا،(130) حاڵەتى مردن بە شێوازى جیاواز جیاواز تۆمارکراوە کە (107) کەسیان لە رەگەزى نێربون و (23)یان لە رەگەزى مێ بون.

ئەوەش هاتوە، کە (47) حاڵەتى گیانلەدەستدان بە روداوى هاتوچۆ و (17) حاڵەت بەهۆى فیشەک و (16) حاڵەتیش بەهۆى سوتانەوە تۆمارکراون و نۆ کەسیش لەو ئاودا خنکاون.

هەر لەماوەى ئەو دو مانگەدا، شەش حاڵەتى گیانلەدەستدان بە خۆخنکاندن و پێنج حاڵەتى کەوتنەخوارەوە و چوار حاڵەتیش بەهۆى بەرکەوتنى تەزوى کارە و یەک حاڵەت بەهۆى پێوەدانى دوپشک تۆمارکراون.

لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، (60) حاڵەتى دیکەى گیانلەدەستدانیش بە هۆکارى جیاجیا تۆمارکراون.

ئەوە لە کاتێکدایە، بەپێى ئامارێکى تەندروستى سلێمانى لە ماوەى (20/8/2020 تا 20/9/2020)، بەهۆى نەخۆشى کۆرۆناوە (229) هەڵگرى ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە

575 جار خوێندراوەتەوە