عەدنان عوسمان: نەوشیروان مستەفا تەنها خێری میللەتەکەی دەویست

KNN : Kurdish News Network
07:07 - 15/09/2020
کوردستان
+
-

عەدنان عوسمان رایگەیاند، "نەشیروان مستەفا تەنها خێری میللەتەکەی دەویست ، دەکرێت وەک سەرکردەی سەربازی خۆشت نەوێت، بەڵام ناتوانی وەک سیاسییەک رێزی نەگریت".

 

 عەدنان عوسمان، سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە نوسینێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە ئاماژەی بەوەداوە، " دەکرێت کاک نەوشیروانت وەک سیاسییەک خۆش نەوێت، بەڵام ناتوانێت وەک رۆژنامەنوسێک رێزی نەگریت".

 

دەشڵێت، دەکرێت وەک رۆژنامەنوسێک خۆشت نەوێت، بەڵام ناکرێت وەک زمانناسێک رێزی نەگریت، دەکرێت وەک زمانناسێک خۆشت نەوێت، بەڵام ناکرێت وەک رۆشنبیرێک ریزی نەگریت".

 

 

لە نوسینەکەیدا سکرتیری جڤاتی نیشتیمانی باس لەوەشدەکات، " دەکرێت کاک نەوشیروانت وەک رۆشنبیرێک خۆش نەوێت، بەڵام ناکرێت وەک مێژوو نوسێک رێزی نەگریت، وەک رابەرێکی کاریزمایی، شوێنەوارناسێک، ئەدیبێک، روەکناسێک، نوسەرێک، سۆسیۆلۆجیستێک، سەرکردەی راپەڕینێک، داهێنەری ئۆپۆزسیۆنی مەدەنی، عەدالەتی کۆمەڵایەتی".

 

 لە کۆتایی نوسینەکەیدا عەدنان عوسمان دەڵێت، " دواجار و بەدەر لەهەمو ئەوانە ئەو مرۆڤەی تەنها خێری میللەتەکەی ئەویست، ئاخر کە ئیتر هیچ رویەکت نەبینی بۆ ئەوەی لانیکەم رێزی لێبگریت، ئیتر ناچار گومان لە رووی خۆت بکە".

1130 جار خوێندراوەتەوە