(20) چەکداری داعشی بەندکراو، تونێلیکی (20) مەتری لەناو زیندانێکی حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان لێدەدەن و هەوڵی راکردن دەدەن.
ئاژانسی هاوار نیوز دیمەنی ئەو تونێلەی بلاوکردەوە، کە لە گرتوخانەیەکی حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان لەلایەن چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعشەوە لێدراوە.
رۆژی (9)ی ئەم مانگە (20) چەکداری داعش هەوڵیاندا لەرێگای تونیلێک کە، لە زیندانەکە لێیاندابوو، دەربازیان ببێت بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە شکست بە هەوڵەکەیان هێنرا، ئەو تونێلەی چەکدارەکان لێدابوو قوڵاییەکەی چوار مەتر و درێژییەکەی (20) مەترە و بە پارچە ئاسنەکانی قەرەوێلەیی نوستنی ناو زیندانەکە لێیاندابوو.
697 جار خوێندراوەتەوە