سێیه‌مین قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌ی كلینیكیی پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زانكۆی
ئۆكسفۆردی به‌ریتانی دەستى پێ‌کرد، كه كۆمپانیای ده‌رمانسازی به‌ریتانی-سویدی لە وڵاتى ئه‌مەریكا پێشى خستوە.
ماڵپه‌ڕی (Clinical Trials Arena ) بڵاوی كرده‌وه كه پێکوتەی (AZD1222) له سه‌ر(30) هه‌زار
كه‌سی ته‌مه‌ن سه‌رو (18) ساڵ تاقی ده‌كرێته‌وه.
ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه به هاوكاری فه‌رمانگه‌ی پێشكه‌وتنی زینده‌پزیشكی ئه‌مەریكا
و ئه‌نیستیتۆی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان و هه‌ستیاریی نیشتمانی ئه‌نجام ده‌درێت و
ئامانجیش له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ده‌ركه‌وتنی كاریگه‌ریییه‌كانی پێکوتەکەیە له‌سه‌ر
ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ریان تاقی ده‌كرێته‌وه.
بۆ به‌كارهێنانی پێکوتەیەک به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو پێویسته له سێ قۆناغدا
له سه‌ر مرۆڤ تاقی بكرێنه‌وه، قۆناغی یه‌كه‌م و دوه‌می تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر پێکوتەکە
له به‌ریتانیا و كۆماری ئه‌فریقای باشور ئه‌نجام درا.
تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی كه‌م له ئاره‌زومه‌ندان ئه‌نجام
ده‌درێت تاكو بزاندرێت، ئایا مه‌ترسی لێ ده‌كه‌وێته‌وه یان نا، قۆناغی دوه‌میش له‌سه‌ر
زیاتر له (100) كه‌س ئه‌نجام ده‌درێت بۆ دڵنیابونه‌وه له‌وه‌ی كه پێکوتەکە مه‌ترسی
لێ ناكه‌وێته‌وه، دوا قۆناغیش كه قۆناغی سێیه‌مه به هه‌مان شێوه له‌سه‌ر هه‌زاران
كه‌س تاقی ده‌كرێته‌وه، كۆی ئه‌م پرۆسانه‌ش چه‌ندین مانگ ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه
چه‌ند ساڵێكیش بخایه‌نێت.
به‌پێی داتاكانی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له (28)ی ئابه‌وه له سه‌رتاسه‌ری
جیهان (33) پێکوتە بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا له قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌ی كلینیكیدان، (143)
ده‌رزی دیكه‌یش له تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رایی به‌ر له تاقیكردنه‌وه‌ی كلینیكیدان.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له چینه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا بوو به په‌تایه‌كی جیهانی
و زیاتر له (200) وڵات و ناوچه‌ی گرته‌وه،له كاتێكدا ژماره‌ی توشبوان نزیك بۆ‌ته‌وه
له (26) ملیۆن كه‌س لەو ژمارەیە زیاتر له (861) هەزار توشبو گیانیان له‌ده‌ست
داوه.
987 جار خوێندراوەتەوە