بۆچى خواردنى نەکوڵاو سودى زیاترە؟

10:09 - 30/08/2020
تەندروستی

زۆرینەی ئەو خۆراكانەی رۆژانە دەخورێن بە لێنان یاخود برژاندن و سوركردنەوە ئامادە دەكرێن، توێژینەوەیەكیش ئاماژە بەوە دەكات ئەو خواردنانەی  كاڵن و بە ئاگر ئامادە ناكرێن دەتوانرێت بخورێن و سودیان هەبێت.

توێژینەوەكە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە و توێژەرەكان ئاماژەیان بەوە كردوە، خواردنی كاڵ یارمەتی لەش دەدات بڕێكی زۆری كالۆری بسوتێنێت، ئەویش بە مەبەستی هەرسكردنی، چونكە خواردنی نەكوڵاو قورسە و پێویستی بە وزەیەكی زۆر هەیە بۆ هەرسكردن، بەڵام خواردنی كوڵاو یان برژاو وسورەوەكراو، بڕێكی كەمتر یەكەی گەرمۆكەی لەش بەكاردەبات بۆ هەرسكردن.

توێژەرەكان باس لەوە دەكەن دەتوانرێت بە ئەنجامدانی گۆڕانكاریەكی بچوك لە خۆراكی ڕۆژانەدا، بەتایبەت لەڕێ جۆری شێوازی ئامادەكردنی خواردنەكانەوە، كالۆرییەكی زۆر بسوتێنرێت.

بەڕای پسپۆڕەكان بۆ هەرس كردنی پارچەیەك نانی جۆ و پەنیری زەرد لەش (60) كالۆری دەسوتێنێت، بەڵام ئەگەری نانە جۆكە بگۆڕێت بە نانی سپی ئەوا بڕى بەكاربردنی كالۆرییەكە كەمدەكات، ئەمە جگە لەوەی بۆ خواردنی خۆراك بە كاڵی دەتوانرێت سود لە سەوزە و میوە و شیرەمەنییەكان وەربگیرێت.

417 جار خوێندراوەتەوە