بەڕێوەبەرایەتی
هاتوچۆی پێنجوێن رایگەیاند، لە روداوێکی هاتوچۆدا (12) کەس بریندار بوون.
بەپێی راگەیەنراوێکی
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پێنجوێن، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی ملەکەوە لە قەزای
پێنجوێن، لە روداوێکی هاتوچۆدا بەهۆی پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێلەوە، (12) کەس
برینداربوون.
هاتوچۆی
قەزای پێنجوێن راشیگەیاندووە، بەهۆی پێگەیشتنی بەروبومی کشتوکاڵی لە سنورەکە،
شەقامەکانی پێنجوێن قەرەباڵغییەکی زۆریان تێدایە، بۆیە داوا لە شۆفێران دەکات بە
ورییایەوە مامەڵە بکەن و پابەندی رێنماییەکی هاتوچۆبن.

2209 جار خوێندراوەتەوە