وێنە..جڤاتی گشتی بەدواداچون بۆ کاری فراکسێۆنەکانی گۆڕان دەکات

KNN : Kurdish News Network
05:07 - 08/08/2020
کوردستان
+
-

بەمەبەستی بەدوادەچون و چاودێریکردنی کاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق جڤاتی گشتی میوانداری د.یوسف محەمەد سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕانی کرد.


د.ڕێزان هەردی، سەرۆکی لیژنەی فراکسیۆنەکان لە جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، کارو چالاکیەکانی فراکسیۆنەکەو دواین گۆڕانکارییە سیاسیەکانی بەغدای خستوەتەڕوو.

 

وتیشی دواتر ئەندامانی جڤاتی گشتی سەرنج و تێبینیەکانیان ئاڕاستەی سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان کردوە بەئامانجی ئەوەی پێکەوە گەیەنەری داخوازیەکانی خەڵکبن بەمەبەستی خزمەتی گشتی.

 

جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، بەردەوام چاودێری کاری فراکسیۆنەکانی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق و کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان و تیمی وەزاری بزوتنەوەکە دەکات بە ئامانجی بەجێگەیاندنی بەرنامە و کارنامەی بزوتنەوەی گۆڕان لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێم.

فۆتۆ..بڕیار نامیق

 

837 جار خوێندراوەتەوە