عێراق گەشتکردنی هاوڵاتیانی بۆ دەرەوەی وڵات ئاسایی کردەوە

KNN : Kurdish News Network
09:31 - 10/07/2020
عێراق
+
-

لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عێراق بڕیاریدا هەرکەسێک لە رێگەی فڕۆکەخانەکانەوە بیەوێت گەشت بکات بۆ دەرەوەی وڵات رێگەی پێ دەدرێت.


بەپێی بڕیارێکی لیژنەکە، لەومەوودوا رێگە دەدرێت بە گەشتکردنی هاوڵاتیان بۆ دەرەوەی وڵات بەڵام بە مەرجێک لەکاتی گەڕانەوەدا پشکنینی کۆرۆنای بۆ بکرێت و دواتر بەپێی ئەنجامی پشكنینەکان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

 

لیژنەکە ڕاشیگەیاندوە، هەرکەسێک لەکاتی گەڕانەوەدا دەرکەوت کۆرۆنای نیە،پێویستە بۆ ماوەی 14 رۆژ خۆی کەرەنتین بکات و ئەگەر دەرکەوت ڤایرۆسەکەشتی گرتووە ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.

 

ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتی عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکانی ڕاگرتووە و تەنیا گەشتی ناچاری و هێنانەوەی هاوڵاتیان لە رێگەی وەزارەتی دەرەوە ئەنجامدەدرێت.

8419 جار خوێندراوەتەوە