نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبونەوە و ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 43 دۆلار مەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی ئەمریکی(تەکساس) بە 40دۆلار و 47 سەنت فرۆشراوە.
بەڕای شارەزایانی بوارەکە، بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای کۆرۆنا و هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.
هەروەها هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و ڕوسیایە کە بڕیاریانداوە رۆژانە 10 بەرمیل بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە.
1762 جار خوێندراوەتەوە