لە عێڕاق (1749) توشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکران

KNN : Kurdish News Network
02:47 - 29/06/2020
عێراق
+
-

بۆیەکەمجار ژمارەی ئەو کەسانەی رۆژانە لە کۆرۆنا چاکدەبنەوە لە ژمارەی توشبوان زیاترە و بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 749 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون،بەڵام هەزار و 852 توشبووش چاکبونەتەوە.

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەندراوی رۆژانەی خۆیدا ئاشکراشیکردوە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 83 توشبووی دیکە گیانیان لەدەستداوە بەوەش کۆی گشتی مردوانی کۆرۆنا گەیشتە هەزار و 839 کەس.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە تا ئێستا کۆی گشتی چاکبونەوە گەیشتۆتە 22 هەزار و 947 کەس.

هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لە ئێستادا 22 هەزار و 338 کەس لە نەخۆشخانەکانن و لەو ژمارەیەش 336 کەسیان لە ژێر چاودێری ورددان و باری تەندروستییان ناجێگیرە.

1492 جار خوێندراوەتەوە