دواین ئاماری کۆرۆنا لە جیهاندا

KNN : Kurdish News Network
09:17 - 28/06/2020
جیهان
+
-

بەپێی داتاکانی تەندروستی وڵاتان ئەمڕۆ ژمارەی توشىبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا 10 ملیۆن کەسی تێپەڕاند، ئێستا کۆی ژمارەی توشبوان بریتییە لە 10 ملیۆن و 87 هەزار و 553 کەس.

 

هەروەها تا ئێستا لە سەرانسەری جیهاندا زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبونەتەوە و ژمارەکە بریتییە لە 5 ملیۆن و 466 هەزار و 266 کەس.

 

هەر بەپێی ئامارەکان زیاتر لە نیوملیۆن کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ئێستا ژمارەی گیان لەدەستدان لە جیهاندا بریتییە لە 501 هەزار و 428 کەس.

 

بەپێی رێزبەندی وڵاتان تا ئێستا ئەمریکا بۆ ژمارەی توشبوان و مردوانیش یەکەمین وڵاتە و تێکڕا دووملیۆن و 596 هەزار و 770 کەس توشی ڤایرۆسەکە بون، لەو ژمارەیەش 128 هەزار و 152 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

 

لەدوای ئەمریکا بەرازیل بە ملیۆنێک و 315 هەزار توشبوو و ڕوسیا بە زیاتر لە 627 هەزار توشبوو لە رێزبەندی دووەم و سێهەمدان.

 

وڵاتی عێراقیش بە تۆمارکردنی 43 هەزار و 262 توشبوو لە رێزبەندی سی و سێیەمینی وڵاتاندایە.

942 جار خوێندراوەتەوە