نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

08:52 - 26/06/2020
ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبونەوە و ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 41 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی ئەمریکی(تەکساس) بە 39 دۆلار و 21 سەنت فرۆشراوە.


بەڕای شارەزایانی بوارەکە، بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای کۆرۆنا و هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.


هەروەها هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و ڕوسیایە کە بڕیاریانداوە رۆژانە 10 بەرمیل بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە.

3146 جار خوێندراوەتەوە