وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکران.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایکردوە، توشبووەکان ئافرەتێکی تەمەن ٤٠ ساڵ و کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ و کوڕێکی تەمەن ١٦ ساڵن.
ئاشکراشیکردوە هەرسێ توشبووەکە، بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دانیشتووی ناو شاری دهۆکن.
ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ چوار حاڵەتی دیکە لە ئیدارەی ڕاپەڕین تۆمارکراوە.
692 جار خوێندراوەتەوە