حەوت توشبوى کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا

KNN : Kurdish News Network
04:53 - 04/06/2020
کوردستان
+
-

وەزارەتى تەندروستى هەرێم، توشبونى حەوت کەسى دیکەى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا راگەیاند، کە سەرجەمیان بەرکەوتوى توشبوى پێشوون.

دەرەنجامی نوێ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، حەوت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، سێ پیاو تەمەن ٦٠ و ٢٦ و ٢٠ ساڵ  و سێ ئافرەت تەمەن ٥٧ و ٢٧ و ٢٣ ساڵ و کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون.

یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کوێستان شاری ھەولێر.

شەش تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ھەولێری نوێ شاری هەولێر.

وەزارەتی تەندروستی

 ٤ حوزەیران ٢٠٢٠

10942 جار خوێندراوەتەوە