واست.. (31) حاڵەتى دیکەى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

KNN : Kurdish News Network
10:43 - 03/06/2020
عێراق
+
-

وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق رایگەیاند، (31) حاڵەتى نوێى توشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگاى واست تۆمار کرا.

 

 وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند، (31) حاڵەتى دیکەى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە پارێزگاى واست لەباشورى عێراق تۆمارکراوە، بەوەش ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە (8199) توشبوو.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق رایگەیاند، (781) حاڵەتى نوێى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و (21) توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

633 جار خوێندراوەتەوە