تەندروستى هەولێر رایگەیاند، (2) توشبووى کۆرۆنا چاکبونەوە.
لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى هەولێر رایگەیاند، (2)
توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە شارى هەولێر چاکبونەتەوە و و باری تەندروستیان تەواو جێگیر
بووەتەوە و پشکنینیان بۆ کراوە و
دەرەنجامەکەیان نێگەتیڤ بووە، بڕیاردراوە بنێردرێنەوەماڵەوە.
دەقى راگەیەنراوەکەى تەندروستى
هەولێر..
• هاوڵاتیانی خۆشەویستی
شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی
کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی
چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە
پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۲۳٠) کەس.
• سوپاسی پابەندبوونتان
دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر
ئەم پەتا جیهانیە.
• زۆر سوپاسی ماندووبوونی
تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری
لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.
د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری
گشتی تەندروستی هەولێر
۳ی حوزیرانی ۲٠۲٠
533 جار خوێندراوەتەوە