وێنە..بۆ چوارەم رۆژ خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا بەردەوامە

KNN : Kurdish News Network
09:30 - 31/05/2020
جیهان
+
-

بۆ چوارەم رۆژ خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا لە دژی کوشتنی هاوڵاتیەکی بە ڕەچەڵەک ئەفریقی بەردەوامە و پۆلیس 1400 کەسی دەستگیرکردوە.

 

 

ئاژانسی ئەسۆشێتدپرێس ڕایگەیاندوە، لە 17 ویلایەت خۆپیشاندان بەردەوامە و هێزەکانی پاسەوانی نیشتیمانیش خراونەتە حاڵەتی ئامادە باشیەوە.

 

بەهۆی توندوتیژی خۆپیشاندانەکانیشەوە چەند کەسێک برینداربوون و زیان بە دەیان شوێن و مۆڵ  وبازاڕ و ئۆتۆمبیل گەیشتووە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی ڕابرودا گرتەیەکی ڤیدیۆی بڵاوبۆوە کە پۆلیسێک بە توندی ملی هاوڵاتیەکی ڕەشپیست دەگرێت و دواتر هاوڵاتیەکە گیان لەدەست دەدات،ڕوداوەکەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتۆتەوە.

2638 جار خوێندراوەتەوە