وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند لە شاری هەولێر توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراوە و توشبووەکەش پزیشکە.
وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە،توشبووەکە پزیشکە و تەمەنی 38 ساڵە و پیاوە ،قوتابی خوێندنی باڵا و بۆ پسپۆڕی هەناو لە ناو نەخۆشخانەکانی شاری بەغدا بەڵام دوای گەڕانەوەی بۆ هەرێم پشکنینی بۆ کراوە دەرکەوت توشی کۆرۆنا بووە.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا چاکبوەتەوە و نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە.
تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە تا ئێستا 211 توشبوو لە شاری هەولێر چاکبونەتەوە
857 جار خوێندراوەتەوە