ئەمڕۆ هەینی لەسنوری قەزای چەمچەماڵ لە (2) رووداوی جیاوازی
هاتووچۆدا (3) کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکى دیکەش
برینداربوو .
ئامانج لەتیف وتەبێژی پۆلیسی چەمچەماڵ به دیجیتاڵ میدیاى KNNى راگەیاند
" پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەرووداوێکی هاتووچۆدا لە سەر رێگای سەنگاو - چەمچەماڵ
دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دووانى دیکەش برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە"
وتەبێژى پۆلیسى چەمچەماڵ راشیگەیاند " کاتژمێر (4)ى پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆش
لە سەر رێگای ئاغجەلەر - گۆپتەپە لە روداوێکی دیکەى هاتوچۆدا شۆفێرێک گیانی لەدەستدا"
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێى ئامارەکانى هاتوچۆى
هەرێم، تەنها لە ساڵى رابردودا (4400) روداوى هاتوچۆ لە هەرێم رویانداوە و بەو
هۆیەشەوە (575) کەس گیانیان لەدەستداوە و (8000) ى دیکەش بریندار بوون.
بڕیار نامیق، سلێمانى
1288 جار خوێندراوەتەوە