منداڵەکانی جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسی تیرۆرکراوی سعودیە ڕایانگەیاند لە بکوژی
باوکیان خۆشبوون.
لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر،سەڵاح خاشقچی کوڕی جەمال خاشقچی بەناوی
خۆی و خوشک و براکانیەوە ڕایگەیاندوە، ئێمە لەم شەوە پیرۆزەدا لە بکوژی باوکمان خۆشبووین.
جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسی دیاری سعودیە لە رۆژی 2ی مانگی دەی ساڵی 2018 لە
کونسڵخانەی سعودیە لە ئەستەنبوڵ دیار نەماوە و دوای ماوەیەک دەنگۆی پارچە
پارچەکردنی بڵاوبوەوە.
هاوکات تا ئێستاش تەرمی خاشقچی نەدۆزراوەتەوە و کوشتنەکەشی کاردانەوەی
گەورەی جیهانی و ناوخۆی لێکەوتەوە.
بەهۆی ئەوەی جەمال خاشقچی ڕەخنەی لە محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی
سعودیە دەگرت،بۆیە پەنجەی تۆمەت بۆ ئەو ڕاکێشرا و تۆمەتبارکرا بە کوشتنی بەڵام هێشتا
بە ڕەسمی هیچ کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی ئاشکرانەکراوە.
3287 جار خوێندراوەتەوە