ئایا دوای جەژن قەدەغەی هاتوچۆ درێژ دەکرێتەوە؟

KNN : Kurdish News Network
10:30 - 22/05/2020
کوردستان
+
-

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە هەرسێ رۆژەکەی جەژنی ڕەمەزاندا جێبجێ دەکرێت.

 

 

 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە دیجیتاڵ میدیای KNN ی ڕاگەیاند،بەڵام قەدەغەی هاتوچۆ تەنها ئەو سێ رۆژەی جەژن دەبێت و دواتر ژیان ئاسایی دەبێتەوە و قەدەغەکە درێژناکرێتەوە.

 

 

وتیشی بۆ رێکارەکانی داهاتوو پەیوەست دەبێت بە زیادبونی حاڵەتەکانی تۆمارکردنی کۆرۆنا و پێویستە هاوڵاتیان زۆر زیاتر پابەند بن بە رێنمایەکانەوە.

 

 

پارێزگاری سلێمانی داواشی لە هاوڵاتیان کرد خۆیان و کەس وکاریان بپارێزن و پابەندی رێنما و رێکارە تەندروستیەکان بن و قەرەباڵغی دروست نەکەن.

 

 

ئەوە لەکاتێكدایە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە هەرسێ رۆژەکەی جەژنی ڕەمەزان قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ لەسەرجەم هەرێمی کوردستان جێبەجێبکرێت و جگە لە دەرمانخانە ئێشکگرەکان سەرجەم دوکان ومارکێت و نانەواخانەکانیش دابخرێن و جوڵە ڕابگیرێت.

7549 جار خوێندراوەتەوە