ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى رایگەیاند، لە (24) کاتژمێرى رابردوودا (106)
هەزار حاڵەتى توشبوون لە تەواوى جیهاندا تۆمارکراوە و لەسەرەتاى سەرهەڵدانى ڤایرۆسەکەوە
ئەوە زۆرترین
ژمارەى توشبوونە لە رۆژێکدا تۆمارکرابێت.
رێکخراوى
تەندروستى جیهانى رایگەیاند، لە (24) کاتژمێرى رابردوودا (106) هەزار حاڵەتى
توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ کۆڤید19 تۆمارکراوە، ئەوەش نیگەرانى رێکخراوەکەى
زیاتر کردووە.
رێکخراوەکە
لەبارەى ئەو وڵاتانەوە کە کەرتى تەندروستیان لاوازە هۆشدارى داوە و نیگەرانى خۆى
لە بڵاوبوونەوەى زیاترى ڤایرۆسەکە ڕاگەیاندووە.
لاى خۆشیەوە
تیدروس ئەدهانوم سکرتێرى گشتى رێکخراوەکە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،
هێشتا رێگایەکى دورو درێژیان لەبەردەمدایە بۆ ئەوەى بگەن بە خاڵى کۆنتڕۆڵکردنى
ڤایرۆسەکە و مەترسییەکانی کۆرۆنا بەردەوامە.
وتیشى تەندروستى
جیهانى لەبارەى ئەو وڵاتانەوە کە کەرتى تەندروستیان لاوازە مەترسى زۆرى هەیە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ئامارەکانى توشبوون بەرزبووەوە و لە روسیا (8) هەزار حاڵەت و
لە ئەمریکا(5)هەزار و لە بەرازیل (3) هەزار حاڵەتى توشبوون تۆمارکران.
2012 جار خوێندراوەتەوە