وەزیرى گواستنەوەى عێراق رایگەیاند، لە ساڵى (2013) وە فرۆکەخانەکانى هەولێر
و سلێمانى داهاتەکانیان نەگەڕاندووەتەوە بۆ بەغدا.
لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ناسرحسێن شبلى وەزیرى گواستنەوەى عێراق رایگەیاند، فرۆکەخانەکانى هەرێم لە ساڵى (2013)وە هیچ بڕە
پارەیەکیان لە داهاتى فرۆکەخانەکان بۆ بەغدا نەگەڕاندووەتەوە.
ئاماژەى بەوەشدا، داهاتى فرۆکەخانەکان پێشتر دەچووە سەر هەژمارى ئەو (17%)ى
کە لە بودجەى عێراق بۆ هەرێم دەنێردرا، بەڵام بەوتەى وەزیرى گواستنەوە لە ئێستادا
نازانرێت بۆچى داهاتى فرۆکەخانەکانى هەرێم ناگەڕێتەوە بۆ بەغدا.
وەزیرى گواستنەوەى عێراق ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا دەسەڵاتى حکومەتى ناوەندى
بەسەر فرۆکەخانەکانى هەرێمدا تەنها لە پێدانى مۆڵەت و دابینکردن و پاراستنى سەلامەتى
ئاسمانیدایە بۆ گەشتەکان.
936 جار خوێندراوەتەوە