مستەفا کازمی سەرۆک
وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە پێکهێنانی لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاماری قوربانیانی
خۆپیشاندانەکان و هێزە ئەمنیەکان و قەرەبووکردنەوەی خێزانەکانیان.
نوسینگەی ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند،کازمی لیژنەکەی ڕاسپاردوە لیکۆڵینەوە لە ژمارەی مردوان و
برینداران و ونبوانی خۆپیشاندانەکان و ئەندامانی هێزە ئەمنیەکان بکەن.
هەروەها کازمی بڕیاریشیداوە
جگە لە قەرەبوکردنەوەیان رێز لە قوربانیەکان بگیرێت و لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن
ناوەکانیان بڵاوبکرێتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى نوێى عێراق لە کاتى
سوێندخواردنى کابینەکەى لە پەرلەمانى عێراق بەڵێنیدا کارى لەپێشینەى حکومەتەکەى
ئامادەکارى بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە و بەسزاگەیاندنى دەستدرێژیکارانى سەر
خۆپیشاندەران بێت
927 جار خوێندراوەتەوە