ئەگەر لەبەربانگدا نیسكێنە ئامادە دەكەیت ئەم هەواڵە بخوێنەرەوە

KNN : Kurdish News Network
12:36 - 24/04/2020
تەندروستی
+
-

نیسكێنە یەكێكە لەو جۆری شۆربایانە زۆر كەس حەز بە خواردنی دەكەن، بەتایبەت لە مانگی ڕەمەزاندا و بۆ ژەمی بەربانگ زۆرینەی موسوڵمانان ئامادەی دەكەن، پسپۆڕانی تەندروستی ڕوونكردنەوەی خۆیان لەسەر ئەم بابەتە هەیە.

 

 

 بەڕای پسپۆڕان خواردنی نیسكێنە تەنها خویەكی مانگەكە نییە، بەڵًكو لەڕووی زانستییەوە چەندین سودی بۆ لەش هەیە و ئەگەری توشبوون بە چەند نەخۆشی و كێشەیەكی تەندروستی كەمدەكاتەوە.

 

نیسكێنە قەرەبووی ئەو ماددە و ڤیتامینانە دەكاتەوە كە لەكاتی بەڕۆژووبووندا لەش لەدەستیداون، بەو پێیەی نیسك كە پێكهاتەی سەرەكی سوپەكەیە، دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی خۆراكی، بەتایبەت پرۆتینەكان هەروەها ئاسن و كالسیۆم، بۆیە بەخواردنی، لەش  وزە و توانایەكی زۆری دەستدەكەوێت.

 

ئەو خواردنە دەچێتە خانەی خۆراكە سوك و كەم چەورییەكانەوە و نابێتە هۆی هیلاككردنی گەدە و ڕۆژوەوان توشی هیچ كێشەیەكی هەرس ناكات. 

 

بەپێی ئەنجامی ئەو توێژینەوانەی لەسەر نیسك ئەنجامدراون دەركەوتووە، مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ كەمدەكاتەوە، لەش لە نەخۆشی شێرپەنجە دەپارێزێت بە تایبەت شێرپەنجەی كۆڵۆن، هەروەها ڕێژەی شەكری خوێن ڕێكدەخات و ڕێگری دەكات لە مەترسییەكان توشبوون بە نەخۆشی شەكرە، ئەمە جگە لەوەی سودی بۆ خوێن و خڕۆكە سور و سپییەكان هەیە.

23151 جار خوێندراوەتەوە