نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

08:56 - 08/04/2020
ئابوری

ئەمڕۆ چوار شەممە (8 ی نیسانی 2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە 32 دۆلار و 73 سەنتە.

 

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکاش لە بازاڕەکانی جیهان بە 25 دۆلار و 8 سەنتە.


بەشێک لە هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت ڕێکنەکەوتنی نێوان ڕوسیا و سعودیەیە، لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، بەو پێیەی لە دوای ئەمریکا ئەو دوو وڵاتە بە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت دادەنرێن لە جیهاندا.

3798 جار خوێندراوەتەوە