ڕاگەیەندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە

KNN : Kurdish News Network
10:40 - 25/03/2020
کوردستان
+
-

ژوری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێکی دەرکرد و ڕایگەیاند لە رۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە بانکە ئەهلیەکانی هەولێر بە چەند مەرجێک کراوە دەبن.

 

 

 بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ژوری ئۆپراسیۆنەکان بڕیاردراوە، کردنەوەی بانکە ئەهلیەکان لەو دوو رۆژەدا بەو مەرجەیە هەر بانکێک لە (5) کارمەند زیاتری لێ نەبێت بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان، بۆشیان هەیە تەنها (1) ئۆتۆمبێل بەپێی باجێکی تایبەتی قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر، بۆ هاتووچۆکردنیان بەکاربهێنن.

 

هەروەها ژوری ئۆپراسیۆنەکان بڕیاریشیداوە، نووسینگەکانی ئاڵۆگۆڕکردنی دراو، ئەوانەی لەدەرەوەی شەقامی (60)مەترین بەهەمانشێوەی بانکە ئەهلییەکان، ڕۆژانی (یەک شەممە و چوار شەممە) لەکاتژمێر (10)ی بەیانی تاوەکو (3)ی دوای نیوەڕۆ کراوە دەبن.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەروەها نووسینگەکانی تری ناو بازاڕی دۆلار فرۆشانی شێخەالله، دەتوانن لەگەڵ نووسینگەکانی دەرەوەی شەقامی(60)مەتری کە مۆڵەتیان هەیە، یان لە شوێنێکی تری دەرەوەی بازنەی هەمان شەقام، بەشێوەیەکی کاتی شوێنێک بۆخۆیان دابین بکەن و نووسینگەکانیان بکەنەوە.

2487 جار خوێندراوەتەوە