دوای ئهوهی كه ژنێكی تهمهن ٧٠ ساڵی دانیشتووی ناحیهی تازهخورماتوو
باشووی پارێزگای كهركوك بههۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
شانەی قەیرانەکانی کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، لهچوارچێوهی
رێكارهكانی بهرهنگاربوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنادا ناحیەکە کەرەنتین کراوە و
سەرجەم چونە ژورەوە و هاتنە دەرەوە لە ناحیەکە قەدەغەکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە،پشکنین بۆ دانیشتوانی ناحیەکە دەکرێت بۆ ئەوەی
بزانرێت چەند کەس هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی ئێوارە پشکنین بۆ ژنێکی بە تەمەنی کەرکوک کرا
و دەرکەوت کۆرۆنای هەیە،بەڵام پاش چەند کاتژمێرێک گیانی لەدەستدا.
771 جار خوێندراوەتەوە