نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

08:55 - 21/03/2020
ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە.

 

ئەمڕۆ شەممە 21 ی ئازاری 2020 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 27 دۆلار و 38 سەنتە.


هاوکت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش لە بازاڕەکانی جیهان بە 23 دۆلار و 66 سەنتە.


دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی ڕێکنەکەوتنی ڕوسیا و سعودیەیە لەسر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، بەو پێیەی ئەو دوو وڵاتە دوای ئەمریکا گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتن لە جیهاندا

3288 جار خوێندراوەتەوە