وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم
رایگەیاند، ڕێکار و داوای یاسایی لە دادگا بەرامبەر کەسێک دەگرێتە بەر کە خۆی
بە پزیشک ناساندووە و هاوڵاتیان تووشی دڵەراوکێ و ترس و تۆقاندن کردوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەکردوە ئەو کەسە،
بەبێ هیچ بنەمایەک و دوور لە راستی بەبێ ئەوەی کاری ئەو کەسە بێت هەستاوە بە
بڵاوکردنەوەی هەواڵ و چەواشەکاری لە گرتەتەکی ڤیدیۆیی دا.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردوە ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک دەگیرێتە بەر
پڕوپاگەندەی نادروست یان ڕیکلامی دۆزینەوەی چارەسەر و قسەی بێ بنەما بڵاوبکاتەوە.
هاوکات وەزارەتەکە، هاوڵاتیانیش دڵنیا دەکاتەوەهیج نەخۆشێک
و گومانلێکراوێکی نەخۆشی کۆڕۆنا لە هەرێم نیە و پێویستە هاوڵاتیان نەشڵەژێن ڕێنماییەکانی
تەندروستی بە هێمنی لەبەرچاو بگرن.
2953 جار خوێندراوەتەوە