ئەو خووانەی دەبنە هۆی دروستبوونی ئازاری جومگەکان

KNN : Kurdish News Network
10:32 - 19/02/2020
تەندروستی
+
-

پزیشکێکی پسپۆڕ، باس لە چەند خوویەکی رۆژانە دەکات کە دەبنە هۆی دروستبوونی ئازاری جومگەکان.

 

دکتۆرە هەڤین کەمال، پزیشكی پسپۆڕ لە زانستی ئازار و بەنج ئاماژەی بە چەند خویەک کردووە، کە مرۆڤ دوچاری ئازاری جومگەکان دەکەن کە ئەمانەن:

 

کێشی زۆر،ئەوانەی قەڵەوون یاخود کێشیان زۆرە ھەمیشە ئازاری جومگەکانیان بۆ دروست دەبێت، جگە لەوەی کە کێشی زیادە فشار دروست ئەکات بۆ جومگەکان. هەروەها بەکارھێنانی پەنجە گەورەی دەست بۆ نووسین و ناردنی نامەی موبایل یاخود ھەر پەنجەیەکی تر نووسینی نامە جومگەکانی دەستت ماندوو دەکات، توێژینەوەکان دەڵێن نووسینی نامە ١٢ ئەوەندە فشار دەخاتە سەر جومگەی پەنجەکان وەک لە سەری پەنجەکان وە بەستەرەکان ماندوو دەکات.

بەکارھێنانی پێڵاوی پاژنە بەرز و نووک تیژ، فشار دەخاتە سەر ماسولکەکانی پشت و ڕێکی پشت تێک دەدات، جگە لەوەی کە فشار دەخاتە سەر جومگەکان و ماسولکەکان، ماسولکەکانی ڕان گرژدەبن بۆ ئەوەی ئەژنۆکان بەشێوەکی ڕێک بوەستن، ئەو ئافرەتانەی ڕۆژانە پێڵاوی پاژنە بەرز و نووک تیژ لەپێ ئەکەن، ئەگەری توشبوونیان بە داخورانی جومگە و ئازاری پێیەکان زیاترە، هەروەها تەقاندنی جومگەکانی لەش، ھەندێ کەس راھاتوون کە جومگەکانی لەشیان بە بەردەوامی بتەقێنن، ئەو دەنگەی لێی دێت لە ئەنجامی جوڵەی بەستەرەکەوەیە بەسەر ئێسقانەکەدا، یاخود لە ئەنجامی تەقینی بڵقی شلەی ناو جومگەکانە، لەڕاستیدا شتێکی وانیە لەڕووی زانستیەوە کە تەقانی جومگەکان داخوران دروست دەکات، بەڵام ھەندێ توێژینەوە سەلماندوویانە کەتەقانی پەنجەکان لەوانەیە ئاوساویی لە دەستدا زیاد بکات.


،ھەڵگرتنی جانتایی قورس و شتی قورس بە شان فشار دەخاتە سەر بڕبڕەکانی مل، شان و پشت، کار دەکاتە سەر ھاوسەنگیت، بەتایبەتی کاتێک تەنیا بە یەک شان ھەڵیدەگریت، لەبەرئەوە پێویستە تەنیا پێداویستی گرنگ ھەڵگرین، ئەگەر جانتاکەت لە جۆری یەکشان بوو زوو زوو بیگوازەوە بۆ لایەکەی تر.


خەوتن بەسەر دەم دا، لەوانەیە پرخەپرخ کەمتر بێت کە بە دەمدا دەخەویت لەجیاتی بە پشتدا، بەڵام ھەموو شوێنەکانی تری لەشت ئازاری پێدەگات، ئەو کەسانەی بە دەمدا دەخەون ناچار دەبن سەر و ملیان بە لایەکدا بسوڕێنن، ئەم سوڕانە فشار دەخەنە سەر دەمارەکان، ھەروەھا پاڵ دەنێت بە بڕبڕەکانەوە و پۆستچەریان تێک دەدات، بۆیە دەبێت بەسەر پشت بخەویت بەشێوەیەکی ھاوسەنگ کە سەر و ملت لەسەر یەک هێڵ بن لەگەڵ بڕبڕەکانت دا بۆ کەم کردنەوەی فشار لەسەر پشتت، ملت و ماسولکەکانت، یاخود لەسەر لا ھاوشێوەی منداڵ لە سکی دایکیدا لەگەڵ دانانی پشتی گونجاو لەنێوان ئەژنۆکانتدا.


جگەرە کێشان لەگەڵ نێرگەلە کێشان، بەهۆی ئەوەی نیکۆتین کاریگەرییەکی خراپی ھەیە لەسەر جومگەکان.

9872 جار خوێندراوەتەوە