له 24 كاتژمێری داهاتوودا به‌فربارین هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك ده‌گرێته‌وه، كه‌شناسى عێراقیش ده‌ڵێت، به‌فربارین پارێزگاكانی باكووری عێراق ده‌گرێته‌وه
كه‌شناسى عێراق ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مشه‌و نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی سارد و باو بۆرانێك به هێزی جیاواز هه‌ڵده‌كاته سه‌ر ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق و له كاته‌كانی شه‌ودا بارانێكی به‌لێزمه ناوچه‌كانی فوراتی ناوه‌ڕاست، به‌غدا، سلێمانی، باشووری دیاله و واست ده‌گرێته‌وه.
كه‌شناسى عێراق ده‌شڵێت، له 24 كاتژمێری داهاتوودا به‌فربارین باكووری پارێزگای هه‌ولێر، رۆژهه‌ڵات و باكووری سلێمانی و رۆژهه‌ڵاتی دهۆك بگرێته‌وه.
به‌پێى پیشبینیه‌كانى كه‌ش و هه‌وا ڕۆژى هه‌ینى به‌فربارین پارێزگاكانی باكووری عێراق ده‌گرێته‌وه و له به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌وه له ناوچه‌كانی باكوور، رۆژئاوا، باشووری رۆژئاوا و ناوه‌ڕاستی وڵات ده‌بێته سه‌هۆڵبه‌ندان.
16106 جار خوێندراوەتەوە