ڤلادمیر پوتنى سهرۆكى ڕوسیا پهیامێك ئاڕاستهى ئهو وڵاتانه دهكات کە بەهێزن لەچەکی ئەتۆمیدا و دهڵێت، بەرپرسن لە ئاسایشی جیهان.
ڤلادمیر پوتنى سهرۆكى ڕوسیا لەپەیامێکی سەرۆکایەتیدا کە ئاراستەی کۆمەڵەی فیدڕاڵی کرد، دهڵێت، ئەو پێنج وڵاتەی کە بەهێزن لەچەکی ئەتۆمیدا بەرپرسن لە ئاسایشی جیهان و لەو چوارچێوەیەشدا ئامادهى وڵاتهكهى بۆ هەمو جۆرە گفتوگۆیەک دهربڕى.
دهشڵێت، با ئەو وڵاتانەی کە سەرەکیترین ئەندامی نەتەوە یەکگرتوەکانن یەک نمونە پێشکەش بکەن بۆ دورخستنەوەی مەترسییەکانی شەڕی نوێی جیهان کە شەڕی چەکی ئەتۆمییە و بهپێویستیشى دهزانێت، دەرگا بەڕوی گفتوگۆیەکی جدی بکرێتهوه لەبارەی پاراستنی ئاسایشی جیهان.
4346 جار خوێندراوەتەوە