عادل عەبدولمەهدی سەرۆک
وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق رایگەیاند، پەیوەندییە دەرەکییەکانی عێراق لە
ئێستادا لە باشترین دۆخدایە.
عادل عەبدولمەهدی دوای
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، عێراق دەتوانێت بەسەر
هەموو سەختیی و کێشەکاندا سەربکەوێت و لە ئێستاشدا پەیوەندییە دەرەکییەکانی وڵات لە باشترین
دۆخی خۆیدایە.
بەپێی راگەیەندراوەکە،
لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا، پارێزگاکان دەستکراوە کراون، تاکو بۆ ماوەی
سێ مانگ، بە داهاتی خۆیان کاری رۆژانەی خۆیان بەڕێبکەن و دەتوانرێت ئەم ماوەیەش درێژتر
بکرێتەوە.
باس لەوەش کراوە، کار
دەکەن تاکو لە دەرەوەی دەوڵەت هیچ کەسێک چەکی پێنەبێت، هەوڵەکانیش بۆ رووبەڕووبوونەوەی
داعش و کۆتایپێهێنانیان بەردەوام دەبن.
642 جار خوێندراوەتەوە