یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى بەهۆی پێکانەوە بۆ یاریی داهاتووی بەرامبەر ئیسپانیۆل دوو یاریزانی گرنگی یانەکەی لەدەستدا.
یانەی به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى له پێگه‌ى فه‌رمى خۆى بڵاویكرده‌وه كه، ئارسەر میلۆی یاریزانى هێڵى ناوه‌ڕاستى یانه‌كه‌ى بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت، بەمەش ئەو یاریزانە بڕازیلییە ناتوانێت بەشداریی جامی سوپەری ئیسپانیش بکات کە سەرەتای ساڵی داهاتوو لە سعوودیە بەڕێوە دەچێت.
یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندووه، كه تێرشتیگنی گۆڵپارێزى یانه‌كه‌یان لە ئەژنۆی راستی لە دوایین یاریی تووشی پێکان بووە و تاکو ئێستا وادەی گەڕانەوەی بۆ یاریکردن دیار نییە، به‌ڵام پێده‌چێت، ئه‌و گۆڵپارێزه نەتوانێت لە یاریی بەرامبەر ئیسپانیۆل یاریی بکات.
1209 جار خوێندراوەتەوە