توێژینەوەکان دەریان خستووە کاتیک مرۆڤ بۆ ماوەی 30
خولەک بەپێ دەڕوات سودێکی زۆری بۆ تەندروستی دەبێت و دەبێتە هۆی دورکەوتنەوە لە
چەندین نەخۆشی.
بەپێی توێژینەوەکان 30 خولەک رۆشتن بە پێ دەبێتە
هۆی دەردانی هۆرمۆنی دڵخۆشی و دەروون ئارام دەبێتەوە و ئاستی نیگەرانی کەم دەکات، هاوکات
توشبوون بە ئەنفلۆنزا و هەڵامەت کەم دەبێتەوە و ماسولکەکان دەجوڵین و خۆراک بە
باشی دەگاتە مێشک.
هاوکات چەورییە هەڵگیراوەکانی ناوچەی سک دەسوتێنرێت و ئەگەری توشبوون بە
نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان کەمتر دەبێتەوە.
ڕۆشتن 30 خولەک بە پێ سوڕی خوێن چالاک دەکات و
پاریزگاری لە هاوسەنگی لەش دەکات و هۆکاریک دەبێت بۆ دروستبوونی وەرەمی شێرپەنجەیی
بە تایبەت شێرپەنجەی مەمک.
1985 جار خوێندراوەتەوە