وێنە.. لە دەریاچەی وان ژمارەیەک کەلەسەری مرۆڤ دەرکەوتن

06:20 - 02/12/2019
کوردستان

دوای ئەوەی ئاوی دەریاچەی وان کەمیکرد، ژمارەیەک کەلەسەر و روفاتی مرۆڤ دەرکەوتن.

 

لە کەناری دەریاچەی وان ژمارەیەکی زۆر کەلەسەر و روفاتی مرۆڤ دەرکەوتوون کە نازانرێت هی چی سەردەمێکن.

 

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی مۆزەخانەی وان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لەسەر کەلەسەر و روفاتەکان. لەگەڵ ئەوەی دوو تیم کار لەسەر کەلەسەر و روفاتەکان دەکەن، بەڵام تاکو ئێستا نەگەیشتوون بە هیچ ئەنجامێکی دیاریکراو.

 

 

 

9289 جار خوێندراوەتەوە