کچە خوێندکارێک کەوتە ژێر تایەی پاسێکەوە و گیانی لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
09:11 - 20/11/2019
کوردستان
+
-


کچە خوێندکارێک لە کاتی گەڕانەوەی لە خوێندنگا کەوتە ژێر تایەی ئەو پاسەی هاتوچۆی پێدەکات و گیانی لەدەستدا.

فازل حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای خەبات کچە خوێندکارێک لە کاتی دابەزینی لەو پاسەی هاتوچۆی قوتابخانەی پێدەکات "بەهۆی خەمساردی شۆفێرەکەوە کەوتە ژێر تایەی پاسەکەوە و گیانی لەدەستدا"

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاشکراشی کرد، ئەمڕۆ دوو حاڵەتی مردن بەهۆی شێلانەوە لە هەولێر تۆمارکراون.

23197 جار خوێندراوەتەوە