پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، دوای بەدواچوون
لەسەر ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ وەرگرتنی نەوتی ماڵان لە هاوڵاتی سەندراوە زۆرە و کەم
دەکرێتەوە.
دوێنێ سەرۆکی فراکسیۆنی
گۆڕان ڕایگەیاند، لەگەڵ پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەیان کردووە و یەکێک لەو پرسانەی
گفتوگۆیان لەسەر کردووە پرسی دابەشکردنی نەوتی سپی و بڕی ئەو ٥٣ هەزار دینارەیە کە
لە هاوڵاتیان دەسێندرێت.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند،
لەگەڵ ئەوەی ئەو بڕە پارەیە کە ٥٣ هەزاربووە بۆ وەرگرتنی هەر بەرمیلێک نەوت کەم
دەکرێتەوە و ئەوەشی لێسەندراوە بڕە زیادەکەی بۆ دەگێڕدرێتەوە.
دوێنێ عەلی حەمە ساڵح،
ئاشکرایکرد "دابهشکردنی نهوتی سپی، له عێراقهوه به ٣٠ ههزار دینار دهدرێت،
نابێت لێره به ٥٣ ههزار دابهشبکرێت، پارێزگاری ههولێر ڕایگهیاند بهدواداچون
دهکهین و ڕێگا بهو کاره نادهین".
حکومەتی هەرێم لە سەرەتای ئەم مانگەوە دابەشکردنی نەوتی لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەستپێکردووە و بۆهەر بەرمیلێک بڕی ٥٣ هەزار دینار لە هاوڵاتی وەرگیراوە.
4002 جار خوێندراوەتەوە