رێکەوتنی هاوسەنگی و بوژانەوە واژو کرا
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جووڵانەوەی نەوەی نوێ، رێکەوتنی هاوسەنگی و بوژانەوەیان واژو کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە هۆتێل گراند میلینیوم لە شاری سلێمانی رێککەوتنی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ بە ناوی هاوپەیمانی هاوسەنگی و بوژاندنەوە واژوکرا
لە مەراسیمی واژوکردنەکەدا ژمارەیەک لە بەرپرسان و چین و توێژی جیاواز ئامادەی بون و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وتارێکی پێشکەش کردو ئاماژەی بەوەکرد ئامانجی ئەم رێکەوتنە گۆڕێنی شێوازی حوکمڕانیە لە هەرێمی کوردستان
49 جار خوێندراوەتەوە